بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو کۆمیسیۆنە هاوبەشە بە ئامادەبوونی نوێنەری وڵاتانی چین، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ڕووسیا، بریتانیا و ئێران لە ئاستی بەرپرسانی سیاسی/جێگرانی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوە چوو.
سەرجەم بەشداربووان لە ئەو کۆبوونەوە جارێکی دیکە لەسەر پاراستنی بەرجام و پێشێل کارییەکانی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی جەختیان کردەوە.
سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دووبارە سەپاندنەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بە سەر ئێراندا جەختیان کرد کە ئەمریکا بە شێوەی تاک لایەنە لە هەشتەمی مەی ٢٠١٨ کۆتایی هێنان بە بەشداری خۆیی لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ڕاگەیاند و دوابەدوای ئەوە لە هیچ یەکە لە چالاکییەکانی پێوەندیدار بە بەرجام بەشداری نەبووە و ناتوانێت هیچ چالاکیەک لە ژێر ناوی بڕیارنامەی ی٢٢٣١ ئەنجومەنی ئاسایش ئەنجام بدات.
بۆچوونی ئێوە