سەفەری گرینگی وەفدێکی سیاسی کوردی سووریا بۆ مسکۆ

وەفدێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی سەردانی رووسیایان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەندامێکی وەفدەکەی هەسەدە  دەڵێت ئامانجی سەردانەکەیان بۆ رێگرتنە له‌هه‌وڵی دابه‌شکردنی سووریا و هێنانه‌پێشه‌وه‌ی حکومەتێکی نوێ.

سیهانۆک دیبۆ، ئه‌ندامی وه‌فدی ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموکرات بە هاوار نیوز-ی وتووە: لەسەردانەکەیان بۆ روسیا یاداشتێکی لێکتێگه‌یشتنیان له‌گه‌ڵ حزبی ئیراده‌ی گه‌ل واژۆ کردووه‌ و چاویشیان به‌وه‌فدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا که‌وتووه‌.

ئاماژەی بەوەشداوە، وه‌فدەکەیان رۆژی 27ی ئاب له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گه‌یشته‌ شاری مۆسکۆ و پێکهاتوون لە ئیلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی جێبه‌جێکردن له‌ ئیدارەی خۆسه‌ر، حیکمه‌ت حه‌بیب، جێگری سەرۆکی ئیدارەی خۆسەر، سه‌نحاریب به‌رسوم، سه‌رۆکی یه‌کێتیی سریانی و سیهانۆک دیبۆ نوێنه‌ری مسد له‌ میسر.

News Code 33878

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =