بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، موحەما خەلیل، بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: هەبوونی پەکەکە دەبێتە هۆی دابڕانێکی گەورە لە نێو کۆمەڵگای شەنگال و پێکەوە نەژیانی لایەنە جیاجیاکان لە ناوچەکە. لەلایەکی دیکەشەوە ئەو گرووپە لەمپەرێکە لەسەر ڕێگای گەڕانەوەی ئاوارەکان.
فەرمانداری پێشووی شەنگال پێش داعش، زیادی کرد: لەلایەن دەوڵەتی ناوەندییەوە هیچ هەوڵێک لەسەر پەکەکە لە شەنگال نەدراوە و ئەو پارتە زانیاری هەڵە لەسەر ناوچەکە دەداتە بەرپرسان.
مەحەما خەلیل وتیشی: زۆربەی خەڵکی شەنگال و بەتایبەتی ئێزدییەکان دژی هەبوونی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەکەن و پێیان وایە کە بەرپرسان ئەبوایە لە ڕێگای کەسانی باوەڕپێکراوەوە زانایری لەسەر ئەو ناوچە دەست بخەن نەک لە ڕێگای ئەو پارتەوە.
ناوبراو باسی کرد کە ئێزدییەکان دوای جەنایەتی بەربڵاوی داعش و کوشتوبڕی زۆر و دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و منداڵەکانیان، ئەمڕۆ نیگەرانی هەبوونی هێزێکی بیانی واتا پارتی کرێکارانی کوردستانن کە سیاسەتی سەرکوت و ڕفاندنی ئێزدییەکان و زیندانی کردنیان دەباتە پێشەوە و ئێزدییەکان لەو بارەوە چەندین جار خۆپیشاندانیان کردووە.
Your Comment