بە پێی هەواڵی مێهر، لە بەیاننامەی هاوبەشی ئێران و ئاژانسی وزەی ناڤۆکیدا هاتووە: دوو لایەن هەوڵ دەدەن کە هاوکارییەکانیان زیاتر بکەنەوە و متمانەی بەرانبەر بە مەبەستی ئاسانکاری لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی گشتگیری پادمان و پڕۆتۆکۆلی لکێندراوی، کە 16 ژانویەی 2016 بە شێوەی کاتی لە لایەن ئێرانەوە جێبەجێ کرا، بەرز کەنەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە:پاش ڕاوێژی دوولایەنە، ئێران و ئاژانس سەبارەت بە چارەسەریی بە نیازپاکیەوە سەبارەت بەو بابەتانەی کە ئاژانس دیاری کردووە، ڕێککەوتن.
لەمبارەوە ئێران بە شێوەی خۆبەخشانە ڕێگەی دا کە ئاژانس سەردانی دوو شوێنی تایبەت بکات و کاتی دەستپێڕاگەیشتن و سەردانی ئاژانس ڕێککەوتنی لە سەر کراوە.
دوو لایەن هەروەها جەختیان لەوە کردووە کە سەربەخۆیی، بێ لایەنی و تەکنیکی بوونی کاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی پێویستە.
Your Comment