ئاژانسی مێهر، گرووپی نێونه‌ته‌وه‌یی - محه‌مه‌د قادری: سه‌ید مسته‌فا به‌ردره‌دین، ناسراو به ذوڵفه‌قاری حزبوڵای لوبنان به‌ربه‌یانی ڕۆژی هه‌ینی 24ی گوڵان له ده‌ورووبه‌ری دیمەشق و له ژێر هێرشی خومپاره‌یی تیرۆریسته‌کان گیانی به‌خت کرد. ته‌رمی ئه‌م قاره‌مانه نه‌سره‌وته‌ی به‌ره‌ی بەرخۆدانی له گوڵستانی شه‌هیدانی به‌یرووت له ته‌نیشت کێلی حاجی ڕزوانه‌وه به خاک سپێردرا.
لە ژێر سێبەری ئه‌م ڕووداوه تاڵه‌دا چه‌ند خاڵێک هه‌یه که له ژێره‌وه ئاماژه‌یان پێده‌که‌م:
-ئه‌و دوای تیرۆری عیماد موغنیه، فه‌رمانده‌یی گشتی باڵی سه‌ربازی حزبوڵای لوبنای به‌ده‌سته‌وه بوو، له هه‌مان سه‌ره‌تاوه له دوای لێکۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی تیرۆر کردنی عیماد موغنیه بوو. دواجار لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانی ده‌دا که ڕژیمی زایۆنی ده‌ستی بووه له‌و تیرۆره‌دا. ئه‌م په‌روه‌نده‌یه پڕ بوو له زانیاری ورد و زۆر گرنگ که نیشانی ده‌دا چۆن پلان بۆ تیرۆر کردنی فه‌رمانده‌یه‌کی باڵای حزبوڵای لوبنان داڕژاوه. نیشانی ده‌دا که چۆن ئه‌ندامانی ڕژیمی زایۆنی چوونته نێو دڵی سووریا و چۆن کشاونه‌ته‌وه و کێ ئه‌م به‌ستێنه‌ی بۆ خۆش کردن تاکوو ئه‌و تیرۆره ئه‌نجام بده‌ن. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ورد و بێ‌وچانه‌ی ئه‌و، بووه هۆی ئه‌وه‌ی که به ده‌یان گرووپی سیخۆڕی که دزه‌یان کردبووه ناو سووریا و لوبنان، ده‌ستگیر بکرێن که زۆربه‌یان کاری هاوبه‌شی ئیسڕائیل و واشینتۆن بوون.
-ڕژیمی زایۆنی دوێنێ دوابه‌دوای شه‌هید بوونی ئه‌م فه‌رمانده باڵایه ئاماده‌باشی ته‌واوی ڕاگه‌یاند تاکوو نه‌بێته به‌رتیلی ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی به‌ره‌ی خۆڕاگری. ئه‌گه‌رچی دوێنێ "شێخ نه‌عیم قاسم" له مه‌راسیمی به خاک سپاردنی ته‌رمه‌که‌ی ئاماژه‌ی به هیچ لایه‌نێک نه‌کرد، به‌ڵام جه‌ختی کرده‌وه کاری هه‌ر که‌س بێت تۆڵه‌ی خۆیان دکه‌نه‌وه.
-له‌و ڕووه‌وه که ئه‌م جه‌نایه‌ته ڕووی له ئه‌مریکاش هه‌بوو، جاش ئێرنست، وته‌بێژی کۆشکی سپییش زۆر به خێرا ڕایگه‌یاند که فڕۆکه‌کانی ئه‌مریکا له‌و ناوچه‌یه‌دا هیچ جۆره ئۆپراسیۆنێکیان به‌ڕێوه نه‌بردووه.
-له‌و ڕووه‌وه که ڕه‌وتی موسته‌قبه‌لی سه‌ر به عه‌ره‌بستان، به‌رده‌وام فه‌رمانده به‌دره‌دینی به توانباری تیرۆری رفێق حه‌ریری ده‌ناساند، وه‌ها ڕایگه‌یاند که حزبوڵای لوبنان بۆ ئه‌وه‌ی ئاسه‌وار و شوێن په‌نجه‌ی خۆی له‌م تیرۆره‌دا بشارێته‌وه، ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ی داشاردووه، ئه‌مه له حاڵێکدایه که هه‌موو که‌س ده‌زانێت حزبوڵای لوبنان هه‌میشه ڕاست و نه‌ترسانه ڕا و بۆچوونی خۆی ڕاگه‌یاندووه و له که‌س باکی نییه که ئێسته شتێک له که‌سێک بشارێته‌وه.
ئاژانسی موسته‌قبه‌لی سه‌ر به ڕه‌وتی حه‌ریری کوڕ، له کارێکی ناشایه‌ستدا تیتری لێدا "قاتڵی شه‌هید حه‌ریری کوژرا"! ته‌نانه‌ت بڕێک له ڕه‌وته ئه‌مریکا خۆشه‌ویستانه‌ی لوبنان هه‌نگاوێک پێشتر که‌وتن و سپاسی ڕژیمی زایۆنیان کرد.
-پاگه‌نده‌ی دادگای تیرۆری ڕ‌فێق حه‌ریری که سه‌باره‌ت به‌م دادگایه گومانی زۆر هه‌یه، ئه‌مه‌یه که به‌دره‌دین به‌رپرسی تیرۆری ڕ‌فێق حه‌ریرییه، چون چه‌ند جارێک ته‌له‌فوونه‌که‌ی له‌و ده‌ورووبه‌ره‌دا په‌یوه‌ندی پێوه کراوه. ئه‌م پاگه‌نده‌یه له‌گه‌ڵ شاهه‌ده‌ت دانی 4 ئه‌فسه‌ری باڵای سوپای لوبناندا باسی ده‌کرا، که دواتر هه‌ر 4 ئه‌فسه‌ره‌که ڕایانگه‌یاند که دۆریه و شتی وا نه‌بووه.
له هه‌مووی سه‌یرتر ئه‌م پاگه‌نده‌یه له حاڵێکدا جارێکی دیکه سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه که رفێق حه‌ریری ڕاست دوابه‌دوای پشتیوانی کردن له حزبوڵای لوبنان تیرۆر کرا، ڤیدیۆی قسه‌کانی هه‌مان ڕۆژی ماوه که چۆن پشتی حزبوڵای گرتووه. هه‌روه‌ها بۆ هه‌مووان ئاشکرا بووه که ڕژیمی زایۆنی زیاتر له چوار مانگی ته‌واو به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان هه‌ر هه‌موو ڕێگاکانی هاتوچووی ڕ‌فێق حه‌ریری به وردی ڕچاو کردووه، ئه‌مه به ڕوونی نیشانی ده‌دات که ئه‌و که‌سه‌ی حه‌ریری تیرۆر کرد پێشتر چوار مانگی ته‌واو پلانی بۆ داڕشتبوو.
-ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی حزبوڵای لوبنان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکی ڕۆژی شه‌مه خۆی دانی ناوه به‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا که تیرۆریسته ته‌کفیرییه‌کان ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م تیرۆره، به‌ڵام به پێی ئه‌و خاڵانه‌ی که باسی کرا، به ڕوونی نیشانی ده‌دات که دەزگا ڕۆژئاواییه‌کان و به تایبه‌ت موساد ده‌ستیان له پشت ئه‌م ڕووداوه بووه و پلانیان بۆ داڕشتووه.
Your Comment