بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بیستەمین فێستیڤاڵی سینەمایی تەلەڤیزیۆنی سینەمایی و تەلەڤیزیۆنی شەوی شەممە ٢٥ ی گەلاوێژ بە ئامادەبوونەوەی ژمارەیەک لە کەسایەتییە سینەمایی و تەلەڤیزیۆنییەکان بە مەبەستی لەبەرچاو گرتنی یاسا تەندروستییەکان کاتژمێر ٢٢ بە بەڕێوەبەرایەتی ئێحسان عەلیخانی لە عیمارەتی دانیال لە کەرەج بەڕێوە چوو.
ئەو فێستیڤاڵە چەندین بەشی جیاوازی هەبوو و لە هەر بەشێکدا باشترینەکان ناسێندران. لە بەشی باشترین ئەکتەری پیاودا دوو ئەکتەری کورد لە ئیلام و سنەوە بوونە باشترین ئەکتەری پیاو.
نەوید موحەمەد زادە ئەکتەری کوردی ئیلامی بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی سینەمایی " سۆرخ پووست" نازناوی باشترین ئەکتەری پیاوی لە ئەو فێستیڤاڵە وەدەست هێنا.
هەروەها خەڵاتی تری ئەو بەشە بەخشرایە هووتەن شەکیبا بۆ ڕۆڵگێڕان لە فیلمی سینەمایی " شبی که ماه کامل شد".
Your Comment