بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کازم فاروق لەپەڕەی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، نیوەی داھاتی خاڵە سنوورییەکانی ژێر دەستی پارتی و یەکێتی لە مانگێکدا زۆر زیاترە لەو نزیکەی ٤٠٠ ملیار دینارەی کە بەغدا رازیە بینێرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پارتی و یەکێتی رێکەوتنەکەی بەغدایان ھەڵوەشاندەوە، چونکە نایانەوێت حەجمی راستەقینەی ئەو دزیەیان کەشف ببێت بۆ خەڵک و عێراقیش، کە سالانێکە بە ھەردوولایان دەیدزن.
کازم فاروق ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئەم جۆرە عەقڵیەتە کە شەش ملیۆن ھاووڵاتی دەکات بە قوربانی دەسکەوت و دزی شەش کەس، ھەر بۆ رووخاندن باشە.
شەوی رابردوو وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان نەرمی نەنواندوە بۆ رێککەوتن و ئامادە نییە دیوانی چاودێری دارایی بچێتە دەروازە سنوورییەکان.
Your Comment