تێهەڵچوونی دزەکان لە سەر نەوتی سووریا/ هاوپەیمانیی تورکیا و ئەمریکا هەڵدەوەشێتەوە؟

" نەوتی سووریا" بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانەوەی ئاڵۆزی نێوان هاوپەیمانە کۆنەکان واتا تورکیا و سووریا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر،گرووپی نێودەوڵەتی-عەبدولحەمید بەیاتی: ڕێککەوتنێک کە لە نێوان ئەمریکا و کوردەکان بۆ فرۆشی نەوت کراوە و دەوڵەتی سووریا ئەوەی وەکوو دزییەک ناولێبردووە لەگەڵ کاردانەوەی ئەرێنی تورکیا بەرەوڕوو بووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەو ڕێککەوتنەی " قبووڵ نەکراو" و وەکوو دابینی دارایی بۆ تیرۆریزم وەسف کردووە.

بەرپرسانی باڵای ئەمریکا پشت ڕاستیان کردووەتەوە کە کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمریکی گرێبەستێکی لەگەڵ هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا بە مەبەستی مۆدێڕن کردەوەی کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەو هێزانە واژۆ کردووە.

هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا کە ڕێبەرایەتیی لە ئەستۆی کوردەکانە لە دەوڵەتێکی خۆسەر لە کوردستانی سووریا پاڵپشتی دەکات. ئەو گرووپە میلیشا کۆنترۆڵی گەورەترین کیڵگە نەوتییەکانی سووریای لەدەست دایە. وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ناوی ئەو کۆمپانیا ئەمریکییە کە لایەنی ڕێککەوتنی کوردەکانە " دڵتا کرسنت وزە" راگەیاندووە.

ئەو وەزارەتخانە لە بەیاننامەیەکدا وتی: بڕیاری ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە ئاوەها هەوڵێک کە پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی نەتەوەیی سووریایە، جێی داخە.

وزارەتی دەرەوەی تورکیا پاشان جەختی کردووە کە ئەو کارە بە دابینی دارایی تیرۆریزمە و قبووڵ نەکراوە.

ئەو بەیاننامە، گرووپە کوردەکان تۆمەتبار دەکات کە بە ئاوەها کارێکەوە بەدوای بەڕێوە بردنی " بەرنامەی جودایی خوازی خۆیان لە ڕێگای داگیر کردنی سەرچاوە سروشتییەکانی سووریا" ن.

مێژوو دووپات دەبێتەوە

لە خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو ئەمریکا هێزەکانی خۆی بە بیانووی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان لە ناوچە ژێرکۆنترۆڵەکانی کوردەکان، جێگیر کرد، کە ئەو کارە لەگەڵ کاردانەوەی نەرێنی تورکیا ڕووبەڕوو بووەوە.

تورکیا لە حاڵێکدا کە ئەمریکا بە دزینی نەوتی سووریا تۆمەتبار دەکات کە پێشتر و ساڵانی ڕابردوو هەواڵی جیاواز سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی سووریا بۆ تورکیا لەلایەن داعشەوە بڵاو بووبووەوە.

کۆشکی سپی مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند کە ئەمریکا نزیک بە هەزار هێزی خۆی لە کوردستانی سووریا، دەکشێنێتەوە، بەڵام دوایی ڕایگەیاند کە نزیک بە ٢٠٠ سەرباز بۆ پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانی ئەو ناوچە دەمێننەوە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان، ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە باکووری سووریا ڕۆژانە ٤٥ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت کە بڕی ئەو ڕێژە نەوتە بە نرخی ئێستای نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان نزیک بە ٩٥٠ میلیۆن دۆلار لە ساڵدایە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئێمە بە پێچەوانەی ئەمریکا کە بۆ بەتاڵان بردنی سەرچاوە سروشتیەکانی سووریا لەو ناوچە جێگیرە، ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتیمان بۆ پاک کردنەوەی ناوچەکە لە تیرۆریستەکان دەست پێکرد و ئەو هەوڵە بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا بوو تا تیرۆریزم چی دیکە لە ئەوێ چالاکی نەکات. سەرچاوە سروشتییەکانی سووریا هی خەڵکی سووریایە و ئەبێ ڕێگایەک بدۆزرێتەوە کە ئەو خەڵکە لە داهاتی نەوت بەهرەمەند ببن!!.

پارەی نەوت لە کوێ خەرج دەکرێت

تورکیا لە حاڵێکدا کە ئەمریکا بە دزینی نەوتی سووریا تۆمەتبار دەکات کە پێشتر و ساڵانی ڕابردوو هەواڵی جیاواز سەبارەت بە گواستنەوەی نەوتی سووریا بۆ تورکیا لەلایەن داعشەوە بڵاو بووبووەوە. هەفتەی رابردووش رووسیا ئاوەها تۆمەتێکی دابووە پاڵ ئەمریکا بەڵام لە وەڵام بە ئەو تۆمەتگەلە، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، دەڵێت داهاتی بەجێماو لە فرۆشی نەوتی سووریا بڕیار نییە بگاتە ئەمریکا، بەڵکوو لە دەستی کوردەکان و هاوپەیمانەکانی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبێت.

جاناتان هافمەن وتەبێژی پێنتاگۆن، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، ١٦ ی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو بە ئاماژە بە گرووپە کوردییەکان لە کوردستانی سووریا بە هەواڵنێرەکانی وتی: داهاتی نەوت ناچێتە ئەمریکا بەڵکوو دەگاتە هێزەکانی دیمۆکراتی سووریا.

پێشتر ترامپ لە ئەگەری ئیدارەی کێڵگە نەوتییەکانی باکووری سووریا لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە هەواڵی دابوو و ڕووسیا ئەمریکای بە دزینی نەوت لە سووریا تۆمەتبار کردبوو.

ژنراڵ ئیگۆر کۆناشکنۆف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا لە مسکۆ دەڵێت، نەوت لە سووریا کۆ دەکرێتەوە و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ دەرەوەی وڵات.

ئەو بنکە رووسیە وێنەگەلیکی ئاسمانیی بڵاو کردووەتەوە کە دەتوانێت قاچاخی نەوت لە سووریاوە بسەلمێنێت.

ئیگۆ کۆناشنکۆف ئەمریکای بە چەتەگەری دەوڵەتی تۆمەتبار کردووه وتوویە کێڵگە نەوتییەکانی سووریا بە توندوتیژی سەربازی داگیر کراون و بێبەری کردنی خەڵکی سووریا لە سەرچاوە سروشتییەکان نە لەگەڵ یاسای ئەمریکا و نە لەگەڵ ستانداردە نیودەوڵەتییەکان یەک دەگرێت.

بە پێی حەسێبەکانی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا، دامەزراوە ئەمریکییەکان بە ئەو بازرگانییە نایاساییە لە مانگدا ٣٠ ملیۆن دۆلار سوود دەبەن.

بە وتەی ئیگۆ کۆناشنکۆف، پێنتاگۆن بە چەندین بازرگانی سوودهێنەر بە بێ پیدانی باج و لە نەبوونی کۆنترۆڵی دەوڵەتی بەسەر کیڵگە نەوتییەکان بە ئاسانی دەتوانێت بەهرە ببات.

چیرۆکی نەوت

هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا بە بیانووی شەڕ دژی تیرۆریزم و درێژەی هەبوونی سەربازانی ئەمریکی لە ئەو ناوچە بە بیانووی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان بە پێی تۆمەتگەلیک کە دەدرێتە پاڵ هەر دوو وڵات(ئەمریکا و تورکیا) سەبارەت بە بردنی نەوتی سووریا نیشاندەری ئەوەیە کە پرسی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم بەس بیانوویەکە.

ئەو بابەتە دووپات بوونەوەی ڕووداوێکی مێژووییە و ئەوەی کە لە شەڕەکانی یەکەم و دووهەمی کەنداوی فارس، کارناسانی بواری سەربازی ڕایاندەگەیاند کە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لە هێرش بۆ سەر عێراق، بەس نەوت بووە.

News Code 33564

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =