بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبد حامید مەهباش هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆسەر، تۆمەتەکانی حکوومەتی سووریا رەتکردووەتەوە و جەختیکردووەتی کرد:"پرۆژەی ئیدارەی خۆسەر سوورییە و هەر بە سووریایی دەمێنێتەوە".
ئەوەشی وت کە ئیدارەی خۆسەر خەریکی هەڵسەنگاندنی داواکاری ژمارەیەک کۆمپانیای رووسی و ئەمەریکییە بۆ ئەوەی لەچەندین بواری جۆراوجۆری خزمەتگوزاریدا لە ناوچەکە وەبەرهێنان بکەن.
لێدوانەکانی مەهباش دوای ئەوە دێت، کە لیندسی گراهامی گەورە سیناتۆری کۆمارییەکان لەبەردەم لیژنەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ئاشکرایکرد: کۆمپانیایەکی نەوتی ئەمەریکی گرێبەستی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات واژووکردووە.
ئەو ڕێککەوتنە بۆ وەبەرهێنان لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کراوە، کە لەئێستادا رۆژانە نزیکەی ٢٠ هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن .
Your Comment