هەڵبژاردن نیوەی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان چارەسەر دەکات

ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری هەڵبژاردن جەختی کرد یاسای هەڵبژاردنەکانی ئێستا، نیوەی کێشەکانی ناوچە کێشە لەسەرەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەواڵدەری فەرمی عێراق ڕایگەیاند: عەبدولحسێن هەنداوی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کاروباری هەڵبژاردن وتی: لە هەندێک ناوچەی کێشەلەسەری نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی فیدراڵ کێشەگەلێک هەیە. بەڵام یاسای هەڵبژاردنەکانی ئێستا نیوەی ئەو کێشەگەلە چارەسەر دەکات. چونکوو لە ئەگەری پەسەند کرانی یاسای ئەو هەڵبژاردنە، هەڵبژاردنەکان لە ئاستی بچووک ئەنجام دەبێت و شوێنی هەڵبژاردن لە ئاستی بچووک وەکوو شوێنی گەورە لەوانە شوێنگەلێک لە ئاستی پارێزگا یا شار، کێشەی گەورە دروست ناکەن.

هنداوی بە جەخت لەسەر زەروورەتی هەبوونی چاوەدێری بەربڵاو بەسەر هەڵبژاردن لەلایەن بەربژێر و دەنگدەران، هەبوونی کۆمپانیاگەلی چاوەدێری ناوخۆیی و نێودەوڵەتی لە بواری هەڵبژاردن و هەروەها بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای نوێ لە ئەو بوارەی هۆکاری کاریگەر لە بواری کەم کردنەوەی لادان و ساختەکارییەکان وەسف کرد.

ڕوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، ناوڕاستەکانی ساڵی داهاتووی زایینی کاتێکی لەبار بۆ بەڕێوە بردنی هەڵبژاردنەکان وەسف کرد و وتی: بەڕێوە بردنی هەڵبژاردن پێویستی بە هەندێک مەرجە کە ئەبێ بەدی بێن.

News Code 33554

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =