60 ڕۆژنامەوان و هەواڵنێری تورکیا دادگایی کران

نوێنەری جەهەپە لە پەرلەمانی تورکیا لە لێپرسینەوە لە ٦٠ ڕۆژنامەوان و هەواڵنێر لە تورکیا لە مانگی جوولای ٢٠٢٠ هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یۆتکو چکیر ئوزەر، نوێنەری ئێسکی شەهیر لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا (جەهەپە) لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی دەستگیری و زیندانی کردنی ڕۆژنامەوان و هەواڵنێرەکان لە تورکیا وتی: تەنیا لە مانگی جوولای ٦٠ هەواڵنێر لە دادگاکانی تورکیا لێپرسینەوەیان لێکراوە و بۆ ٢ هەواڵنێر بە گشتی ٢٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی لەبەرچاو گیراوە. دەیان ڕۆژنامەوان جێژنی قوربانیان لە زیندان تێپەڕاند.

چکیر ئوزەر لە درێژەدا وتی: ئەنجومەنی باڵای ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی تورکیا لە مانگی جوولای دژی کەناڵەکانی TELE1 و Halk TV ڕاگیرانی پێنج ڕۆژەی بەرنامەکانی دەرکردووە.

ڕاشیگەیاند: ڕۆژنامەی ئورنسلیش لە هەمان مانگدا بە پێنج ڕۆژ ڕاگیرانی بڵاو کردنەوەی ڕۆژنامەکە بەرەوڕوو بووەوە کە هۆکارەکەی بڵاو کردنەوەی هەواڵی چێ کرانی بینای نایاسایی لەلایەن ڕێکخراوە دەوڵەتییەکان بوو.

وتیشی: جگە لە ئەوە، ڕۆژنامەی جمهوریەتیش بە هۆی بڵاو کردنەوەی هەمان هەواڵ بە پێدانی ٢٥٠ هەزار لیر سزا درا.

هەروەها لە دێرسیم و ئەستەنبۆڵ لە مانگی جوولای بە هۆی کۆ کردنەوەی ڕاپۆرت هێرشیان کرایە سەر و دژی چەندین ڕۆژنامەوان و هەواڵنێریش دۆسیە کراوەتەوە.

News Code 33542

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha