بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، کافە کتێبی کاڵ لە شاری سنە دوای ماوەیەک ڕاگرتنی چالاکییە فەرهەنگییەکانی بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دووبارە دەستی بە بەڕێوەبردنی کۆڕ و کۆبوونەوەی فەرهەنگی و هونەری کردەوە.
لەم کۆڕەدا ژمارەیەک نووسەر، لێکۆڵەر و هۆگری کتێب خوێندنەوە بەشدار بوون کە لە حەوتەیەک پێشترەوە کتێبی دەفتەری گەورە( دفتر بزرگ)ی "ئاگۆتا کریستۆف "یان هەڵبژاردبوو و دوای خوێندنەوەی بە وردی و بە چاوێکی رەخنەگرانە و خەسارناسانەوە هەر کەس لە ڕوانگەیەکی تەکنیکی و هونەریەوە هەڵسەنگاندنی بۆ دەکات و قسەی لە سەر دەکات.
کتێبی دەفتەری گەورە بە شێوازێکی دراماتیک کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی شەڕ لە سەر منداڵان ، ژنان و بە گشتی گۆڕانی زۆربەی فاکتەرەکانی ژیانی ئاسوودە نیشان دەدات.
ئەم کۆڕی خوێندنەوەی کتێبە سێ ساڵە لە کافە کاڵ بەڕێوەدەچێت و تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر کتێب خوێندراوە و لێکدراوەتەوە.
بۆچوونی ئێوە