شاری مێژوویی و سیحراوی تەخت سڵێمان؛ چیرۆکی پێنج پاشایەتی گەورە

تەخت سڵێمان شارێکی سیحراوی مێژووییە کە لە سەردەمی شکۆی خۆی، شوێنی دانیشتنی دەسەڵاتدارانی جیاواز لەوانە مادەکان، هخامەنشییەکان، ئەشکانییەکان، ساسانییەکان و مە‌ولەکان بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕاپۆرتی گەشتیاری: تەخت سڵێمان بە شوێنی لەدایک بوونی زەڕتەشت بەناوبانگە. توخت سڵێمان بریتییە لە کۆمەڵە بینایەکی کۆنی بێ وێنە و پڕ لە ڕەمز و راز کە ٥ دەورەی مێژوویی و شارستانیەتی بە خۆوە بینیوە و لە دڵی خۆیدا جێی گردووەتەوە. ئەو کۆمەڵە بەنرخە لە دڵی کوێستانەکانی زاگرۆس هەڵکەوتوو لە ٤٠ کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی تکاب جێی گرتووە.

تەخت سڵێمان کۆمەڵێک ئاسەواری کۆنی مێژوویی و سروشتییە کە تێکەڵ بوون و ئاسەوارێکی بێ وێنەی جوانیان پێک هێناوە. بەختەوەرانە ئەو گەنجینە بەنرخە وەکوو چوارەمین ئاسەواری کۆنی گرینگی ئێران لە یۆنێسکۆ تۆماری جیهانی کراوە.

تەخت سڵێمان شارێکە کە لە دۆڵێک بە بەرزایی ٣٠٠٠ مەتری جێی گرتووە کە بە هۆی بوونی کەشوهەوای لەباری ناوچەکە زۆر سەرسەوز و جوانە.

تەخت سڵێمان لە درێژایی مێژوو، شوێنی مانەوەی مرۆڤەکان لە سەردەمی مادەکان، هەخامەنشییەکان، ئەشکانییەکان، ساسانییەکان و مەغولەکان بووە. پاش هێرشی عەرەبەکان و موغولەکان تەنیا وێرانەگەلێک لە ئەو هەموو شکۆ و سارستانییەتە ماوەتەوە.  تا بە ئەمرۆکە تەنیا پاشماوەگەلێک لە قەڵا و وێرانەکانی ئەو شوینە بەشکۆیە ماوەتەوە. ئەوەی کە لە کتێبە مێژووییەکان دەرکەوتووە، ئەوەیە کە لە هەزار ساڵ پێش زایینی مەسێح تا سەدەی ١١ ی کۆچی مانگی ئەو ناوچە شوێنی ژیانی مرۆڤەکان بووە، کەواتە لە ئەو ماوە دوور و درێژەدا گۆڕینی دەسەڵات و گۆڕینی ئایینی جیاواز پێکهاتەی تەخت سڵێمانی گۆڕیوە.

قەڵای تەخت سڵێمان

قەڵای تەخت سڵێمان، بەشگەلێکی جیاواز لەوانە ئاگردانی شاهانە، ئەیوانی خەسرەو، پەرستگەی ئاناهیتا و دەروازە و دیواری پتەوی هەبووە. ئەو کۆمەڵە لە سەردەمی شکۆی خۆی بریتی لە ئاگردانی بچووک و گەورە بووە کە ئەمڕۆکە تەنیا نیشانەگەلێک لە ئاگردانی ئازەرگشسب بەجێ ماوە. ئەو ئاگردانە کە هۆڵێکی چوارگۆش لە ناوەڕاست بە دیوارگەلێکی ئاجۆری و میچی گومەزی هەبووە، بە پێی چیرۆکێکی کۆن هۆکاری ناونیانی ئەو ئاگردانە بە ناوی ئازەرگشسب(ئاگری ئەسبی نێر) دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کەیخەسرەو؛ کاتێک کە کەیخەسرەو لە نیوەڕۆیەکدا لەگەڵ هێزی جادووگەری شەوانە بەرەوڕوو دەبێتەوە، یاڵی ئەسپەکەی خۆی ئاگر دەدات تا دووبارە جیهان ببینێت و پاس ئەوە بە سەر هێزی جادوو سەردەکەوێت و دەتوانێت دەرکەی قەڵای بەهمەن بکاتەوە و بۆ سوپاسگوزاری لە ئەهوورامەزاد کە لە ئەو سەرکەوتنە یاریدەدەری بووە تا لە ئەو شوێنە، جێگایەک بۆ ئاگر دابنێت، کە پێی دەڵێن ئازەرگشسب.

تەخت سڵێمان پێش لە هاتنی ئیسلام بۆ ئێران شوێنی کۆبوونەوەی ئایینی و پەرستگەیەکی بەناوبانگ بووە، کە بەداخەوە لەلایەن ڕۆمییەکان و پاش ئەوان لەلایەن عەرەبەکانەوە هێرشی کرایە سەر و پاشان لە سەردەمی ئاباقاخان لەسەر وێرانەکانی ئەو شوێنە مزگەوتێک کرایەوە. ئاڵبەت ئەو مزگەوتە خعشی دواتر ڕووخا و تەنیا بەشگەلێک لە کاشی کارییەکانی مزگەوتەکە لە مۆزەخانەی ڕەزا عەباسی دانراوە.

زیندانی تەخت سڵێمان

سەبارەت بە زیندانی تەخت سڵێمان چیرۆکی زۆر باس کراوە. بڕوای خەڵکی خۆجەیی ناوچەکە کە هەر لە ئەو چیرۆکە کۆنگەلەوە سەرچاوە دەگرێت ئەوەی کە کێوێکی خرت هەڵکەوتوو لە سێ کیلۆمەتری ڕۆژاوای تەخت سڵێمان، زیندانی سڵێمانە کە لەوێ ئەو دێگەلە کە لە فەرمانەکانی لایان بدایە، لەوێ زیندانی دەکران.

لێکۆڵینەوەکان لەلایەن گرووپێکی کۆنینەناسی ئەڵمانییەوە باس لە ئەوە دەکات کە ئەو کێوە خرتە گڕکانێکی چالاک بووە. پاش ناچالاک بوونەوەی کێوەکە، لە سەردەمی ساسانییەکان لە ئەو کێوە وەکوو زیندان کەڵک وەردەگیرا، چونکوو لە ئەو کێوە نەژیارڤانی تایبەت و شوێنگەلێک بۆ چاوەدێری هەیە. ئاڵبەت لێکۆڵینەوەکان لە ئەم دواییە باس لە ئەوە دەکات کە کێوەکە گڕکانی نەبووە. دەریاچەیەک لە ناو دڵێ کێوەکە هەبووە کە دواتە وشک بووە و لە ئەو شوێنە خاڵیە وەکوو زیندانی کەڵک وەرگیراوە.

دەریاچەی تەخت سڵێمان

یەکێک تر لە چیرۆکەکان کە لە زاری خەڵکی خۆجەیی ناوچەکەوە گێڕدراوەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ دەریاچەی تەخت سڵێمان. بۆ نموونە هەندێک کەس پێیان وایە کە دەریاچەکە لە لێدانی گۆچانی حەزەرەتی سڵێمان دروست بووە و ئەو ئاوە لایان پیرۆزە. ئەوان پێیان وایە کە لە سەردەمی زەرتەشت ئیلاهەی پیرۆز لەوێ ژیاوە، بەو بۆنەوە لە سەردەمی زەرتەشت خەڵاتگەلێکی زۆریان دەخستە ناو ئاوەکەوە. هەندێک کەس پێیان وایە هێزێکی سیحراوی لە ناو دەریاچەکەیە، کە هەر شتێک هەڵدەلووشێت.

جودا لە چیرۆکە وتراوەکان سەبارەت بە دەریاچەی تەخت سڵێمان، بوونی دوورگەیەکی جووڵەری بێ وێنە لە جیهان لەسەر ئەو ئاوە کە لە زمانی خۆجەیی پێی دەوترێت چەمەلی گۆل، سەرەنجی هەر گەشتیارێک بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت. چەمەلی گۆل بە واتای دوورگەیەکی پێکهاتوو لە چەمەن لەسەر گۆلە و لە ژمارەیەک زەلی جووڵەری لکاو پێک هاتووە کە ڕیشەکانی لە ئاوکەدا ئازادە و نەلکاوە بە زەوینەوە و بە هەڵکردنی بایەک لە سەر ئاوەکە دەجووڵێت.

ئاوی دەریاچەی تەخت سڵێمان لە هەڵقوڵینی ئاوی ژێرزەوی بۆ ناو دەریاچەکە دابین دەبێت. ئاوی هەڵقوڵاو لە بنی دەریاچەکە سەرەتا ٤٠ دەرەجەیە کە بە هاتنی بۆ بانەوە پلەی گەرماکەی دەگاتە ٢١ پلە، هەر ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە پلەی گەرمای ئاوەکە لە هەموو وەرزەکان یەکسان بێت. قووڵایی دەریاچەکە لە لیوارەکاندا دەگاتە ٤٠ بۆ ٤٥ مەتر و لە بەشی ناوەڕاست تا ٨٠ و ٨٥ مەتر دەگات بەڵام بە بەشی باکووری ڕۆژهەڵاتی تا ١١٠ مەتریش دەگات. ئەو دەریاچە لە درێژایی مێژووی خۆی ناوگەلێکی جیاواز لەوانە گنزک یا کنزک، گنزە، گنجک، جیس، گەنجە، جنزر، گزن و گنگی لەسەر نراوە.

News Code 33486

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =