بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بێن والاس، وەزیری بەرگری بریتانیا لە کۆبوونەوەی پێشکەش کردنی ڕاپۆرت سەبارەت بە هەوڵەکانی هاوپەیمانی دژە داعش لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، ڕۆڵی کوردەکانی سووریا لە شەڕ دژی داعشی گرینگ وەسف کرد.
بێن والاس وتی: بەشێک لە کوردەکان هاوپەیمانی ئێمەن و یارمەتی ئێمە دەدەن. ئێمەش لە کاتی پێویستدا یارمەتی ئەوان دەدەین.
وەزیری بەرگری بریتانیا ئاماژەی کردە سەر ئۆپراسیۆنی سەربازی تورکیا دژی کوردەکان و وتی: بەشێک لە هێرشەکانی تورکیا کە پێوەندی بە پەکەکە و ئاسایشی تورکیاوە هەیە بریتانیا پاڵپشتیان دەکات و لە نیگەرانییەکانی تورکیا تێدەگات بەڵام لە بەشێک کە پێوەندی بە هەوڵە تیرۆریستییەکانەوە نییە، ئێمە جەختمان کردووە کە لە سووریا، کوردەکان بەشێکی گرینگ لە هۆکاری سەقامگیری لە ئەو وڵاتەن و ئەوەش ڕێگری دەکات لە بەرز بوونەوەی ژمارەی ئاوارەکان.
بێن والاس جەختی کرد بریتانیا ئەبێ هەم لەگەڵ تورکیا و هەم لەگەڵ کوردەکان هاوکاری بکات دەبێ ئەوان لە پێویست بوونی هاوکاری لەگەڵ یەک بۆ پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەش لەوانە بەرەنگار بوونەوەی داعش و قاعیدە تێبگەن.
بۆچوونی ئێوە