وردەکاریی نزیک بوونەوەی دوو شەڕکەری ئەمریکی لە فڕۆکەیەکی موسافریی ئێران

بەرپرسێکی ئاگادار ڕایگەیاند : ئەو فڕۆکەیەی ئەمریکا کێشەی بۆ دروست کرد بە سەلامەت لە فڕۆکەخانەی بەیرووت نیشتەوە و چەند کاتژمێر دوای ئەوە گەڕایەوە ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند کاتژمێری لەمەوپێش فڕۆکەیەکی کۆمپانیای ماهان کە لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینیەوە دەچووە بەیرووت لە ئاسمانی سووریا لەگەڵ دروست کردنی کێشە لەلایەن دوو شەڕکەری ئەمریکییەوە بەرەوڕوو بووەوە لە ئاستێکدا کە دوو شەڕکەرەکە ئەوەندە لە فڕۆکەکەی ماهان نزیک بوونەوەی کە فڕۆکەوانە ئێرانییەکە بڕیاری دا بۆ پاراستنی گیانی موسافرەکان، بەرزایی فڕۆکەکە خێرا دابەزێنێت.

کاتژمێری ٢٣:٥٩ خولەکی بەرەبەیانی هەینی بوو کە هەواڵی نزیک بوونەوەی فڕۆکەی ئیسرئیلی کە دواتر ڕاگەیێندرا ئەمریکی بووە، لە فڕۆکەیەکی موسافربەری کۆمپانیای ماهان لە مێدیاکان بڵاو بووەوە.

ئەو فڕۆکە موسافربەرییەی ئێران کە لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینییەوە دەچووە بەیرووتی پێتەختی لوبنان، پاش درکەوتن لە ئاسمانی سووریا لەلایەن دوو فڕۆکەی شەڕکەری ئەمریکییەوە هێرشی کرایە سەر.

دەوترێت ئەو دوو شەڕکەرە کە لە بنکە سەربازی ئەمریکا لە ناوچەی مەدیتەرانە هەستاوەتەوە، تا سەد مەتری فڕۆکەکە نزیک بووەتەوە و فڕۆکەوانەکەش ناچار بووە بەرزایی فڕۆکەکە لە ناکاودا دابەزێنێت.

بە پێی ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی ئیمام، بڕیار بوو فڕۆکەکە کاتژمێر ١:٣٠ بگاتەوە ئێران ، بەڵام تۆزێک درەنگرت و کاتژمێری ٣ی بەرەبەیانی گەیشتوەوە تاران.

سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هاوپەیوەند بە ڕووداوەکەی شەوی ڕابردوو بۆ فڕۆکەی ماهان کە دەچووە بەیرووت، وتی: وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوە تاوتوێ دەکرێت و پاش تەواو بوونی زانیارییەکان هەوڵی سیاسی و مافی پێویست دەدەین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: لە هەمان کاتدا لە پێوەندی تەلەفۆنی مەجیس تەخت ڕەوانچی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لەگەل گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بەڕوونی جەختی کردووە کە ئەگەر هەر ڕووداوێک لە ڕێگای گەڕانەوەدا بۆ ئەو فڕۆکە ڕوو بدات، ئێران ئەمریکا بە بەرپرس دەزانێت. ئەو پەیامە هەروەها دراوەتە باڵوێزی سویسڕا لە تاران.

سوپای ئیسرائیل و سوپای تیرۆریستی ئەمریکا تا ئێستا سەبارەت بە ئەو ڕووداوە هیچ هەڵوێستێکیان نەبووە.

News Code 33414

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =