بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە وتنی ئەوەی کە پیوەندی ئێمە لەگەڵ چین لە بەرژەوەندی هەر دوولایە، وتی: ڕوانگەیەکی کورت خایەنمان بە وڵاتەکان بەتایبەتی وڵاتاهنی گرینگ و داهاتوور وەکوو چین نییە، بەڵکوو پێوەندی ئێمە گشتی و ستراتیژیکە.
ناوبراو زیادی کرد:ڕێککەوتننامەی ئێران و چینیش ٢٥ ساڵەیە و بێژەری ئەوەیە کە ئێمە ڕوانینێکی درێژخایەن و ستراتیژیکمان بە دۆستانی خۆمان هەیە. ئاڵبەت هێشتا قۆناغەکانی تێنەپەڕیوە و ئەبێ ئەو ڕەشنووسە لەلایەن لایەنی بەرانبەرمانەوە تاوتوێ بکرێت و پاشان واژۆ بکرێت و لە کۆتاییدا ئەبێ نوێنەرانی مەجلیس پەسەندی بکەن و لە ئەو کاتەدایە کە دەبێتە یاسا و بەڕێوە دەچێت.
مووسەوی بە وتنی ئەوەی کە دەنگۆ و درۆکان سەبارەت بە پێوەندی ئێران و چین ڕیشەیان لە دەرەوەیە، وتی: ئەو جۆرە هاوکاریانە بەتایبەتی لە بواری ئابووری بۆ ئەمریکا زیانی هەیە بەو بۆنەوە دەنگۆ و درۆ سەبارەت بە ئەو هاوکاریگەلە بڵاو دەکاتەوە.
Your Comment