بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئێستا 404 نەخۆشی تووشبوو بە کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگا لە ژێر چاودێری پزیشکی دا خەوێندراون.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لەدەستدانی 334 کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتی: لە ئەو ژمارەیە زیاترینیان بە 110 کەسەوە هی شاری سنە بووە و دێولانیش بە 8 حاڵەتی مەرگەوە کەمترین ئاماری هەیە.
Your Comment