سوپای عێراق و پێشمەرگە لە سەر ناوچە جێناکۆکەکان ڕێککەوتن

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند: هێزی پاسەوانی هەرێمی کوردستان و سوپای عێراق رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی چوار سەنتەری هەماهەنگی و کاری هابەش لە ڕووی سەربازییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری عێراق لە راگەیەنراوێکدا کە لە پەڕەی فەرمی هێزی بەرگری ئاسمانی عێراق بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەکردوە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەسەر دامەزراندنی چوار سەنتەری هەماهەنگی سەربازی هاوبەش لە کەرکوک، نەینەوا، دیالە و مەخمور رێککەوتوون.

لەبارە شێوازی کارکردنی سەنتەری  هەماهەنگی هاوبەش ئاماژە بەوەکراوە، هەرچەندە ئامانج لە پێکهێنانی ژووری هەماهەنگی بۆ زیادکردنی کاری پێکەوەیی و پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە ئەمنییەیە کە لە ئێستادا هەیە، بەڵام تائێستا میکانیزمی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی هاوبەش دیاری نەکراوە.

لەلایەکی دیکەشەوە لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە تۆڕی هەواڵی عێراق (واع)ی راگەیاندووە:  دوای ئەوەی زانیاری ئەوەیان بەدەستگەیشتووە کە بەشێک لە گرووپە چەکدارییەکان لە سووریاوە بەرەو عێراق هاتوون، ئەوەش مەترسی ناجێگیربونی دۆخی ئەمنی بەتایبەتی لەناوچە کێشەلەسەرەکان زیاترکردوە، بۆیە لەگەڵ بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە کۆبونەتەوە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی لەناوچە کێشە لەسەرەکان و دروستکردنی هەماهەنگی زیاتر.

News Code 33130

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =