بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرتیپ پاسدار موحەمەد پاکپوور فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا لە دەسپێکی قۆناغی کۆتایی مانۆڕی " هێزی شوهەدای کوردی موسڵمان" ی هێزی زەوینی سوپا لە ناوچەی گشتی کوردستان هەواڵی دا و وتی:ناوچەی مانۆڕی هێزی شوهەدای کوردی موسڵمان لە ناوچەی شیلر لە سنووری عێراق را بەرزاییەکانی چل چەمە درێژەی هەیە و ناوچەیەکی بەربڵاو کە زۆربەی لە سنووری باکووری ڕۆژهەڵاتی عێراقە، دەگرێتە بەر.
ناوبراو بە ئاماژە بە تێکەڵ کردنی یەکینەکانی بەشدار لە ئەو مانۆڕە، وتی: یەکینەکانی خۆجەیی ناوچەکە، لەشکری ٢٢ ی سوپای بەیتولموقەدەس، سوپای بەیتولموقەدەس، هەندێک لە یەکینەکانی سوپای شارەکانی مەریوان، یواندەرە و یەکینە لێزانەکانی هێزی زەوینی بریتی لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێزی ئاسمانی سوپا و هەندێک یەکینە مێکانیزەکان وەکوو تیپی ئیمامی زەمان و یەکینە تایبەتەکانی سابرین، لە ئەو مانۆڕە بەشداریان هەیە.
فەرماندەی هێزی زەوینی سوپا بە شی کردنەوەی ئامانجەکانی بەڕێوە بردنی ئەو مانۆڕەش وتی: مانۆڕی هێزی شوهەدای کوردی موسڵمان لە مانۆڕە ساڵانەکانی هێزی زەوینی سوپا لە باکووری ڕۆژاوا، ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژاوای ئێرانە کە لە ناوچەی گشتی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
ناوبراو جەختی کرد: دژە شۆڕش و پاڵپشتەکانی تێگەیشتوون کە ئێمە لەسەر پرسی ئەمنیەتی وڵات و نەتەوەی ئێران لەگەڵ هیچ کەسێک باسێکمان نییە و ئامانج لە ئەو مانۆڕەش پێکانی بنکەی تیرۆریستەکان و پاک کردنەوەی ناوچەکە لە تیرۆریستەکان و دژە شۆڕش و پاڵپشتەکانیەتی.
Your Comment