دەنگەکانی ئاک پارتی بۆ سەدا ٣٠ نزم بووەتەوە

کۆمپانیای ڕاپرسی پاک بە بڵاو کردنەوەی دوایین ڕاپرسییەکانی خۆی سەبارەت بە دەنی پارتە سیاسییەکان لە تورکیا، دەنگی پارتی دەسەڵاتداری تورکیای ٣٠ لەسەد پێش بینی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای ڕاپرسی ماک بە بڵاو کردنەوەی دوایین ڕاپرسییەکانی خۆی سەبارەت بە دەنگی پارتە سیاسییەکان لە تورکیا وتی: بە گوێرەی ئەنجامەکان لە دوایی ڕاپرسی دەنگی پارتی داد و گەشە(ئاکەپە) بۆ سەدا ٣٠ نزم بووەتەوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە لە ئەو ڕاپرسییە ١٣ لەسد هێشتا لەسەر ئەوەی کە دەنگ بە کام پارت بدەن بڕیاریان نەداوە کە بەشێکی زۆریان ئەو کەسانەن کە پێشتر دەنگیان بە ئاک پارتی داوە.

بە پێی نووسراوی هەواڵدەری Diken، لە ڕاپرسی کۆمپانیای پاک دەنگی پارتەکان وەکوو خوارەوە بووە:

پارتی داد و گەشە سەدا ٣٠.٦ پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا ٢٢.٢،

پارتی باش: ٩.٥ لەسەد، پارتی جووڵەی نەتەوەیی تورکیا ٩.٣، هەدەپە ٨.١، پارتی داهاتوو : ٢.٧، پارتی دیمۆکراسی و پێشکەوتن ٢.٦ لەسەد،

پارتی سەعادەت ١ لەسەد، پارتەکانی تر سەدا ١.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکە بە ئاماژە بە دەنگەکان بە هەدەپە هاتووە: هەندێک لە لایەنگرەکانی هەدەپە دەنگەکانی خۆیانبە هۆکاری جیاواز دەشارنەوە، ئەزموون وای دەرخستووە کە هەمیشە هەدەپە ٢ تا ٣ لەسەد دەنگی زیاتر دەبێت لە ڕاپرسییەکاندا.

News Code 32901

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =