تاقی کردنەوەی سەرکەوتووانەی بەرەی نوێی مووشەکی کرووزی دەریایی

هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران مووشەکگەلی کرووزی دەریایی کورت‌ مەودا و بڵیند مەودای لە باکووری ئەقیانووسی هیند و دەریای عەمان بە سەرکەوتوویی تەقاندەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزی دەریایی ئەرتەشی لە پرۆڤەی ڕەزمی سەر ئاستی "شەهیدانی دەریادڵ ڕەمەزان"مووشەکگەلی کرووزی دەریایی کورت‌ مەودا و بڵیند مەودای وەزارەتی بەرگریان لە مەودای باکووری ئەقیانووسی هیند و دەریای عەمان تەقاندەوە و بە سەرکەوتوویی ئامانجە پێشبینی کراوەکان لە مەودای دوسەد و هەشتا کیلۆمەتریان پێکا.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، لەم مانۆرە کە لە ئاستێکی ئاڵۆزتر و دژوارتر بە نیسبەتی مانۆرەکانی دیکە ئەنجام درا، مووشەکگەلی کەنارەیی بۆ دەریا و دەریا بۆ دەریا بە بڕەوی کورت و بڵیند، هاوکات لە کەنارەکان و لە سەر سەرئاوییەکانی هێزی دەریاییەوە بە سەرکەوتوویی تەقێندرانەوە و بە وردبینیی باڵاوە ئامانجە دیاری کراوەکانیان پێکا.

مووشەکەکان لەم مانۆرە لە لایەن وەزارەتی بەرگری و پاڵپشتیی هێزی چەکداری و بە هاوکاریی هێزی دەریایی ئەرتەش داڕێژراو و بەرهەم هاتبوون.

لە کۆتایی ئەو مانۆرە دەریاوان حەبیبوڵڵا سەیاری جێگری هاوئاهەنگی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامی ئێران تەقاندنەوەی سەرکەوتووانەی مووشەکگەلی کرووزی بە هەنگاوێکی هیوابەخش بۆ بەرزکردنەوەی توانستی بەرگری و پێشگری زانی و وتی: بە رێگەی ڕوونی خۆبەڕێوەبەری و بێ ئینتیمایی بە هەوڵی پسپۆڕانی وەزارەتی بەرگری، ناوەندگەلی زانست‌تەوەر و جیهادگەرانی ئەرتەش و کۆمەڵەی هێزی چەکداری بە بێ ئاوردانەوە و بەهادان بە گەمارۆگەلی ستەمکارانە تێدەپەڕین.

News Code 32873

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 5 =