بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق و هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا نووسی: عێراقییەکان لە ماوەی چەند دەیە بۆ پاراستنی سەروەریی نیشتمان و سەربەرزیی گەلی عێراق، خەبات و گیانیان بەخت کردووە.
نووسیشی: ئێمە هەر جۆرە پێشێلکردنی سەروەریی عێراق لە لایەن هەر وڵاتێکەوە بێت ئیدانە دەکەین. دەوڵەت دەبێ هەنگاوی پێویست هەڵگری تا هەمووان ڕێز لە سەروەریی نیشتمانی ئێمە بگرن.
بۆچوونی ئێوە