بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە دەست پێکردنەوەی ئۆپراسیۆنی ئاسمانی ناسراو بە پەنجەی هەڵۆ دژی هێزەکانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، شەڕکەرەکانی ئێف ١٦ ی سوپای تورکیا لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا بنکەکانی پەکەکەیان لە مەخموور و شەنگال بوردمان کرد.
سەرچاوە عێراقییەکان ڕاپۆرتیان دا کە شەڕکەرەکانی تورکیا بە پێشێل کردنی هەرێمی ئاسمانی عێراق، بەرزاییەکانی قەندیل، دەریی، کەمپی مەخموور و شەنگالیان بوردمان کردووە.
هەندێک سەرچاوەی هەواڵیش دەڵێن کە ٣١ شەرکەری ئێف ١٦ ی سوپای تورکیا لە ئەو ئۆپراسیۆنە کە ناوی پەنجەی هەڵۆی لەسەر نراوە، بەشداریان هەیە.
Your Comment