ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگای سنووری ئێرانەوە نەهاتووەتە چۆمان

قایمەقامی چۆمان سەر بە پارێزگای سلێمانی لە هەرێمی کوردستان جەختی کرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێگای سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران لە ئەو ناوچەیە بڵاو نەبووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەحمەد قادر وێڕای ئاماژە بە ناسینەوەی 21 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کرۆنا لە ناوچەی چۆمان سەر بە پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردستان، وتی: ڕێکاری تەندروستی لە ئەو ناوچەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا گیراوەتە بەر، لەوانە هاتوچۆ نازەروور سنووردار کراوەتەوە و ئیدارە و ئیشەکان داخراون.

قایمەقامی چۆمان جەختی کرد کە هۆکاری هێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چۆمان هێزێک ئەمنیەتی لە. زیندانی قەڵای سوسە لە. سلێمانی بوو کە. پاش گەڕانەوەی لە شوێنی کارەکەیەوە بۆ چۆمان بە هۆی پێوەندی بەردەوام لەگەڵ هاووڵاتیان بووەتە هۆی بڵاو  بوونەوەی ئەو ڤایرۆسە لە چۆمان.

هەروەها ڕایگەیاند کە سنوورە هاوبەشەکان لەگەڵ ئێران سەرچاوەی بڵاو بوونەوەی کۆرۆنا لە چۆمان نەبووە چونکوو ڕێوشوێنی ئەمنی و تەندروستی توند لە سنوورەکانی گیراوەتە بەر و هیچ جۆرە هاتنێکی نایاسایی لە ڕێگای ئەو سنوورگەلەوە ئەنجام نەدراوە.

News Code 32770

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha