بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر نبە گێرانەوە لە "موازین نیوز"، مستەفا کازمی ئەوڕۆ (چوارشەممە) هاوکات لە گەڵ ساڵوەگەری داگیرکرانی مووسڵ بە دەستی گرووپی تیرۆریستی داعش، لە میانەی سەردانی لەو شارە و لە مزگەوتی نوور و لەو شەوێنەی کە ئەبووبەکر بەغدادی خەلافەتی خۆی ڕاگەیاند، جەختی کرد: چیتر رێگە بە دووپاتبوونەوەی ڕووداەکانی ٢٠١٤ نادەین.
وتیشی: نە تەنیا رێگە بە دووپاتبوونەوەی ئەو ڕووداوانە نادەین، بەڵکوو داکۆکی لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بۆ پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیری و پێوشوێن گرتنی داعشییەکان دەکەین.
کازمی گەندەڵی و کەڵک ئاوەژۆیی لە دەسەڵاتی بە هۆکاری کارەساتەکانی پێشوو زانی و ڕاشیگەیاند: ئێمە بەرەوڕووی ئاستەنگی زۆر گەورەین و دەتوانین بە هاوکاری لەو ئاستەنگانە تێپەڕین.
Your Comment