بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، میدیاکانی تورکیا دەڵێن هۆکارەکانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستانن کە بەرپرسانی تورکیا ئەوان وەکوو گرووپێکی تیرۆریست دەناسێت.
موحەمەد ئەمین بیلمز فەرمانداری پارێزگای وان شەوی دووشەممە ڕایگەیاند کە لانیکەم دوو کرێکار لە ئەو هێرشەدا کوژراون و ٨ کەسیش بریندار بوون.
بە وتەی بەرپرسانی تورکیا، تیرۆریستەکان ئۆتۆمبیلێکی هاتوچۆی ناوشاریان بە مادەت تەقەمەنی لە کاتژمێر ٦ ی دوانیوەڕۆ کردووەتە ئامانج.
Your Comment