بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ڕەبێعی وتەبێژی دەوڵەت نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی ڕایگەیاند: لێژنەی نەتەوەیی کۆرۆنا بە پێی ئەوەی کە هیچ بەرچاوگەیەکی بۆ کۆتایی هاتنی کۆرۆنا پێش بینی نەکرد، پرسی ستاندارسازی ژیان، کار و جووڵەی کۆمەڵایەتی لە سەر بنەمای تەندروستی و بەرەنگاری بوونەوەی کۆرۆنا وەکوو ستراتیژی سەرەکی قۆناغی نوێی لێژنەی نەتەوەیی کۆرۆنا، خستە دەستووری کارەوە.
ناوبراوی زیادی کرد: بەڕێوە بردنی ئەو سیاسەتگەلە لەگەڵ کێشە بەرەوڕوویە. ئابووری وڵاتە پێشکەوتووەکانیش کێشەی بۆ دروست بووە. هیوادارین بە پەرەسەندنی پەروەردە و فەرهەنگ سازی و سیاسەت دانەری بەجێ، بە کەمترین خەسارەوە ئەم قۆناغە تێبپەڕێنین.
ڕەبێعی لە کۆتاییشدا بە ئاماژە بە ئازادی چەند لێکۆڵەری ئێرانی لە زیندانەکانی ئەمریکا، جەختی کرد: هیوادارین ڕەوتی ئازادی زیندانییە ئێرانیەکان لە ئەمریکا درێژەی هەبێت و دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئامادەیی تەواوی بۆ گۆڕینەوەی سەرجەم زیندانییە ئێرانییەکان لە ئەمریکا هەیە.
Your Comment