بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر کیانووش جەهانپوور بە وتنی ئەوەی کە لە دوێنێیەوە تا ئەمڕۆ بە پێی بەڵگەکان، 2364 کەس تووشی نەخۆشی کۆرۆنا هاتوون، وتی: لەم ماوەیەدا 72 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە بە گشتی ژمارەی تووشبووان بە کۆڤێد 19 گەیشتووەتە 171 هەزار و 789 کەس، وتی: بە گشتی لە ئێران 8 هەزار و 291 کەس گیانیان لەدەست داوە.
زیادیشی کرد: بەختەوەرانە تا ئێستا 134 هەزار و 349 کەسی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە.
Your Comment