AP ١٣٩٩ جۆزەردان ١ ١٥:٣٨

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:

کاردانەوەی ئێران بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا

کاردانەوەی ئێران بە گەمارۆ نوێیەکانی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کرد: گەمارۆی بێ بنەما، دووپاتە و کوێری ڕژیمی ئەمریکا نیشاندەری لاوازی، دەستەوەستانی و سەرلێشێوایی ئەو ڕژیمەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی وێرای ئیدانەکردنی گەمارۆکانی ئەم دواییەی ڕژیمی ویلایەتە یەکگرتووەکان و بە نایاسایی و سەرەڕۆیانە وەسف کردنی هەڵوێستی گەمارۆدەرانەی ئەو ڕژیمە دژی گشتیەتی ڕیسا و یاسای نێودەوڵەتی، وتی: گەمارۆی بێ بنەما، دووپاتە و کوێری ڕژیمی ئەمریکا دژی وەزیری ناوخۆ، فەرماندەی هێزی ئینتزامی و بەرپرسانی دیکەی وڵات، نیشاندەری لاوازی، دەستەوەستانی و سەرلێشێوایی ئەو ڕژیمەیە.

مووسەوی وتیشی: گەمارۆکانی ئەو دواییەش لە ڕیزی پێشێلکاریی بەرچاوی بڕیارنامەی ٢٣٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان و پابەندییەکانی ئەو دەوڵەتە هەمبەر بە یاساگەلی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار.

وتەبێژی دەزگای دیپلۆماسی ئاماژەی بەوەش دا: ویلایەتە یەکگرتووەکان بە سەپاندنی ئەو جۆرە گەمارۆیانە، ڕێوڕەسمە باوە دیرۆکی و نێودەوڵەتییەکانی پشتگوێ خستووە و ڕاستەوخۆ ئەو کەس و ناوەندانەی گەمارۆ داوە کە گرێیان خواردووە بە ئاسایشی گەلی ئێران و ئاسایشی ناوچە.

ڕاشیگەیاند: زیادکردنی ناوی ناوەند و بەرپرسانی باڵای وڵات لە لیستی گەمارۆکان، نیشاندەری ناکارمەیی کۆی گەمارۆگەلی ڕابردووی ئەمریکایە.

News ID 32494

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha