بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش دەرکران و دەستگیرکرانی جاسم بوداک، شارەوانی ئالتین ئۆڤای سەر بە پارێزگای کوردنشینی مووش لە پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP)، بە حوکمی دادوەری دۆسیەکەی بە تاوانی "بانگەشە بۆ گرووپگەلی تیرۆریستی"، ڕەوانەی زیندان کرا.
بۆداک لە ١٥ی مانگی مەی، دوای هێرشی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ماڵی خۆیدا دەستگیت و قۆڵبەست کرا و پاش لێپێچینەوە و ئامادەکردنی سزانامەی لە دادستێنی کۆماری تورکیا بۆ زیندانی تیپی Eی مووش گواستراوە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو چوارشارەوانی کوردی سەر بە هەدەپەی دەستگیر کرد و وەزارەتی ناوخۆ لە بری ئەوان سەرپەرەشتی داناوە.
Your Comment