بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیرەج حەریرچی بە بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی، بە وتنی ئەوەی کە ڕاگەیاندنی دوایی ئەبێ خوو بە ڤایرۆسی کۆرۆانبگرین، زیادی کرد: ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان ئەبێ بخەینە گەڕ بۆ ئەوەی کە ئاماری تووشبوون بە کۆرۆنا لە کۆمەڵگا بهێنینە خوارەوە بەڵام نابێت ئابووری خەڵکیش بوەستێت.
حەریرچی سەبارەت بە شوێنە وەرزشییەکان وتی: زۆربەی شوێنە وەرزشییەکان کەشێکی لەباریان نییە بۆ چالاکی لە ئەم دۆخە کە کۆرۆنا ڕۆژبەڕۆژ تەشە دەکات و کردنەوەیان دەبێتە هۆی بڵاو بوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە.
جێگری گشتی وەزارەتی تەندروستی زیادی کرد: بە پێی پێش بینییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و پێش بینیەکانی ئێمە دۆخەکە لە پاییز خراپتر لە گوڵان و جۆزەردان دەبیت، ئەگەرچی ئەو پێش بینییەی ئێمە یەک لایی نییە، بەڵام ٥٠ تا ٦٠ لەسەد ئەگەری هەیە کە ئاوەها بێت.
بۆچوونی ئێوە