بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی لە کاردانەوە بە تویتی جێگری وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا نووسی: کۆتایی بە قسەی پووچ و بێ واتا بێنن. لە سێپتەمبەری ٢٠١٨ەوە، بەڕێز دکتۆر زەریف، پرسی " گۆڕینەوەی زیندانییەکان" ی لە سەر مێز داناوە و داوای لە ئەمریکا کردووە لە بەرانبەر ئێرانییەکانی زیندانی لە ئەمریکا و وڵاتانی تر، بەرپرسانە هەڵسوکەوت بکات.
وتیشی: ئێوە تا ئێستا هیچ سەرەنجێکتان بە ئەو قسانە نەبووە و گیانی ئەو زیندانیانەی خستووەتە مەترسییەوە. جیهان دەڕوانێتە کارەکانی ئێوە نەک قسەکانتان. هاووڵاتییەکانی ئێمە ئازاد بکەن.
Your Comment