بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرزین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتیشی: لە تاقیکاریی ئەنجام دراوە لە سەر ۵۷۴۳ کەسی گومان لێکراو بە تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان، گیرۆدەبوونی ١٨٧٣ کەس پشتڕاست کراوەتەوە و وەڵامی ۳۶۵۳ کەس نەرێنی بووە و وەڵامی ٢١٧ کەسیش ڕانەگەیێندراوە.
ڕاشیگەیاند: لەو هەزار و ٨٧٣ کەسە ٥٢٣ کەس لە سنە، ٤٠٤ کەس لە سەقز، ٢٢١ کەس لە بانە، ۱٥٨ کەس لە قوروە، ۱٣٨ کەس لە دیواندەرە، ۱٠٩ کەس لە بیجار، ١١٢ کەس لە مەریوان، ٩٦ کەس لە کامیاران، ۸٦ کەس لە دێولان و ۲٦ کەس لە سەوڵاوا ئالوودەی کۆرۆنا بوونە.
ڕەزاعی بە ئاماژە بە گیان لە دەستدانی ١٣٥ کەس لە پارێزگای کوردستان بە هۆی نەخۆشیی کۆرۆنا، وتیشی: ٣٥ کەس لە سەقز، ٣٠ کەس لە سنە، ١٩ کەس لە قوروە، ١٩ کەس لە بانە، ٩ کەس لە کامیاران، ٧ کەس لە مەریوان، ٥ کەس لە دیواندەرە و ٢ کەس لە دێولان بوونەتە قوربانیی ئەو نەخۆشییە.
سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان جەختیشی کرد: تا ئێستا ۱۰۲۲ کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا چابوونەتەوە.
Your Comment