AP ١٣٩٩ گوڵان ٢٢ ١١:٠٣

لە کۆبوونەوە لە گەڵ هێزەکانی جەندەرمەی بەتلیس؛

وەزیری ناوخۆی تورکیا : ئەمساڵ پەکەکە لەناو دەبەین

وەزیری ناوخۆی تورکیا : ئەمساڵ پەکەکە لەناو دەبەین

سولەیمان سۆیلۆ، وەزیری ناوخۆی تورکیا کە سەفەری پارێزگای کوردنشینی بەتلیسی کردووە لە سەردان لە قەرارگەی هێزە تایبەتەکانی ژاندارمری تورکیا ناسراو بە JÖH وتی: ئەمساڵ پەکەکە لەناو دەبەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سولەیمان سۆیلۆ، وەیزری ناوخۆی تورکیا کە سەفەری پارێزگای کوردنشینی بتلیسی کردووە لە سەردان لە قەرارگەی هێزە تایبەتەکانی ژاندارمری تورکیا ناسراو بە JÖH وتی: ژمارەی هێزەکانی پەکەکە لە ناوخۆی تورکیا بۆ ٤٨٦ کەس دابەزیوە. ئەمساڵ ئەبێ ئەو کارە کۆتایی پێ بهێنین. زۆربەیان کوژراون و ژمارەیەکی کەمیا ماونەتەوە. بە پلان ڕێژی نوێ و ستراتیژی نوێیەک کە دامانڕشتووە ئۆپراسیۆنی زنجیرەیی هەنگاو بە هەنگاو دەبەینە پێشەوە و بە گرووپە تیرۆریستییەکان دەیسەلمێنین کە ساڵی ٢٠٢٠ چ ساڵیکە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: هێرشەکانمان چڕتر دەکەینەوە. لەجاو پار و پێرار سەرکەوتنی زیاترمان دەست خستووە و کاریان تەواو دەکەین. من بە هەمووتان ئیمان و بڕوام هەیە.

شیاوی باسە سولەیمانی سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا پیشتر لە ساڵی ٢٠١٦ بەڵێنی لەناوبردنی پەکەکەی دابوو.

News ID 32344

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha