بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوکتۆر جوان مستەفا وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە وتی: ئەنجامی تاقیکارییەکانی کۆرۆنای ژن و مێردێک لە شاری حەسەکە پۆزێتیڤ بووە و دوای دەرکەوتنی ئەنجامی ئەو تاقیکارییە، پیاوەکە بۆ نەخۆشخانەی قامیشلۆ گواستراوەتەوە و خراوەتە ژێر چاوەدێری پزیشکی و ژنە لە ماڵی خۆیاندا کەرەنتینە کراوە.
بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هەر لە دەسپێکی تەشەنەسەندنی بەربڵاوی کۆرۆنا لە وڵاتانی دراوسێی سووریا بە تایبەت لە تورکیا و عێراق، ڕێوشوێنی توندی ئەمنی گرتۆتە بەر و هەر لەو دەمەوە بە ڕاگەیاندنی کەرەنتینەی ناوچە ژێر کۆنتڕۆڵەکانی توانی پێش بە پەرەسەندنی بەربڵاوی ئەو نەخۆشییە لە ناوچەگەلی کوردستانی سووریا بگرێت.
Your Comment