بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیکی، کۆمپانیای دەرمانسازی ژاپۆنی Shionogi&Co ڕایگەیاندووە بە یارمەتی مێرووەکان خەریکی بەرهەمهێنانی ڤاکسەنێکە بۆ دەرمانی کۆرۆنا. ئەو کۆمپانیا دەیەوێت لە ئەمساڵی زایینی ئەو ڤاکسەنە لە سەر مرۆڤ تاقی بکاتەوە.
بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ڤاکسەنە لە گۆڕینی ژێنەکانی باکلۆڤایرۆس (baculovirus) کەڵکوەرگیراوە.
بەبەکارهێنانی ئەو پاتۆژنە جۆرێک ئانتی ژنی هاوشێوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرهەم دێت. لە قۆناغی دواتر ڤایرۆسە گۆڕدراوەکە دەدرێتە مێرووکان و پاش گەشەیان، دیسان بەکار دەهێنرێنەوە.
بە وتەی کۆمپانیای شیۆنۆگی مێرووەکان بۆ بەرهەمهێنان لە ئاستی سەرەوەی ڤاکسەن زۆر بەقازانجن چونکوو خانەکانی ئەوان باشتر لە مەمکدارەکان لە بەرانبەر گۆڕینی جیاوازی فشار خۆراگری دەکەن.
بە وتەی ئەو کۆمپانیا بە یارمەتی مێرووکان دەتوانرێت بەس لە ٨ هەفتە ڤاکسەن بەرهەم بێت.
بۆچوونی ئێوە