بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەری پاسدار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەوڕۆ بەیانی (پێنج شەممە) لە سەردان کردنی ناوچەی نازعات و دوورگەکانی تەنبی گەورە و تەنبی چکۆلە و بوومووسا، وێڕای پیرۆزبایی بۆ هاویشتنی سەرکەوتووانەی مانگیلەی چەند مەبەستیی "نور"، ڕایگەیاند: پەیامی هاویشتنی ئەو مانگیلەیە و سەرکەوتوویی، ئەوەیە کە ئێمە لە گەشەی پێگەی دەسەڵاتی بەرگریمان لە زەوی، دەریا و گەردووندا پێداگرین و هیچکات ناوەستین و هەرچی رۆژە بەرهەمێکی نوێ لە دەسەڵاتگەلی پێشکەوتەی سوپا ئاراستە دەکرێت.
سەردار سەلامی ڕاشیگەیاند: لە بەرامبەر هەڕەشەکان بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی و تەواوەتی سەرزەوینیمان، بە توندی و بە متمانەوە وەستاوین و لەو رێگەیە ناکشێینەوە.
فەرماندەی گشتیی سوپا هەروەها لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەمریکی، جەختی کرد: بە ئەمریکییەکان ڕادەگەیێین کە بە تەواوی پێداگرین لە بەرگریکردن لە ئاسایشی نیشتمانی، سنوورگەلی ئاویمان، بەرژەوەندییە دەریاییەکان، ئاسایشی پاپۆرەوانی و هێزەکانمان لە دەریادا و خێرا و بە توندی وەڵامی هەر هەڵمەتێکیان دەدەینەوە.
Your Comment