بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵ تیڤی، دۆران کاڵکان بە ئاماژە بە ڕەوانەکرانی هێزی پێشمەرگەی پارتی بۆ ناوچەی زەینی وەرتی لە ١١٠ کیلۆمەتریی هەولێر، وتی: پارتی لە ماوەیەک پێشترەوە هەوڵی چێ کردنی بنکەیەکی سەربازی لەو ناوچەیە دەدەن و لە ئێستادا بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆی نایاساییان کردۆتە بیانۆ، ئوە لە کاتێکدایە لە زەینی وەرتی هیچ پەیوەندییەکی بە سنوورەکانی هەرێمەوە نییە و ناوچەیەکی ئەمنی بۆ قەندیلە.
ناوبراو بە ئاماژە بە هاوڕێی ساڵی ڕابردووی پارتی لە گەڵ تورکیا بۆ کردنەوەی بنکەیەکی سەربازی لە قەزای برادۆست و پەشیمان بوونوەی بە هۆی هوشدار و هەڵوێستی توندی پەکەکە، جەختی کرد: ئەگەر ئەوجاریش بە ئامانجی زیان گەیاندن بە پەکەکە و بە هاوکاری و پاڵپشتیی ئەمریکا لە زەینی وەرتی بنکەی سەربازی بکەنەوە، بەرەوڕووی هەڵگیرسانی شەڕ دەبنەوە.
ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە هوشداریشی دا کە ئەمریکا و تورکیا هەوڵ دەدەن بە ئامانجی هێرش کردنە سەر پەکەکە، پارتی دیموکراتی کوردستان لە زەینی وەرتی جێگر بکەن و ئەو هەنگاوە هیچ دەروەستی بە ئازادیخوازی و پێکهێنانی دەوڵەتی کوردییەوە نییە و بە شێوەی راستەوخۆ پاڵپشتی لە دەوڵەتی تورکیا و وەڕێخستنی شەڕی ناوخۆیی لە نێوان کوردەکانە. پارتی بەو کارەی دەچێتە بەرەی ئەمریکا و تورکیا بۆ هەڵگیرساندنی شەڕ دژی پەکەکە و ئازادی کوردەکان.
کاڵکان بە ئاماژە بە کۆنتڕۆڵی ناوچەی زەینی لە ساڵی ٢٠٠٠ەوە لە لایەن پەکەکە، هیوای خواست کە پارتی ئەو هەڵمەتەی بوەستێنێت و زیادی کرد: بۆچی هیزەکانی یەکێتی کە لە ناوچەی ئاوتەنگن پێشیان بە هێزەکانی پارتی نەگرتووە بۆ چوونە زەینی وەرتی و پێویستە یەکیتی هەڵویستی و ئامانجەکانی خۆی لەوبارەیەوە ڕوون بکاتەوە.
بۆچوونی ئێوە