بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدی موستەفا زادە زیادی کرد: دوێنێ لە سەر کەڵکوەرگرتن لە لەوڕگەی نێوان گوندەکانی پشتەی سەر بە شاری کامیاران و گوندی خراجیان سەر بە شاری ڕوانسەر شەڕ هاتە ئاراوە و 10 برینداری لێکەوتەوە.
ناوبراو درێژەی دا: بە ئاگادار بوونەوە لە پرسەکە دەستبەجێ هێزی پۆلیس و هێزی فریاکەوتن و مانگی سوور لە ئەو شوێنە ئامادە بوون و دۆخەکەیان کۆنترۆڵ کرد.
قایمەقامی ڕوانسەر زیادی ژرد: بریندارەکان کە بە چەکی سارد و گەرم بریندار بوون لە لایەن هێزەکانی مانگی سوور و فریاکەوتن ئەوە گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
موستەفا زادە وتیشی: لەوڕگەی کانی سپی کە لە سەری ئەو شەڕە داگیرساوە بە وتەی ئیدارەی لەوڕگەی سروشتییەکان لە سنووری شاری ڕوانسەر و هی گوندی خراجیانە.
بۆچوونی ئێوە