بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرکەوت نەجەفی بە ئاماژە بەوەی کە ئەو مێهرەجانە بە ئامانجی گەشانەوەی ورەی هاودڵی و یەکڕیزیی بنەماڵەکان بە تایبەت لە رۆژانی ئێستادا کە هەموان بە دەوری یەکتریەوەن، بەڕێوە دەچێت، ڕایگەیاند: بە هۆی بەربەستەکان لە بەردەم بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمگەلی فەرهەنگی بە هۆی پەرەسەندنی کۆرۆنا، بڕیار درا لە پێناو چالاکی هونەری بنەماڵەکان و دانەخرانی پەیوەندیی هاوولاتیان لە گەڵ ئامانجگەلی شاری داهێنەرانە، مێهرەجانێکی دەورەیی دوو حەوتە جارێک بەڕێوە ببەین.
ناوبراو دیاری کرانی شاری سنە وەک شاری داهێنەری مۆسیقا لە یۆنسکۆی لە شالی ڕابردووی هەتاوی بیرهێنایەوە و ڕاشیگەیاند: لە هەر قۆناغێکدا بە بەشداریی خاوەن ڕایان تەورەکانی مێهرەجان دیاری دەکرێت و بەو پێیەی خولی دووهەمی ئەو مێهرەجانە هاوکاتە لە گەڵ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، تەورە دیاری کراوەکان دەڕوانێتە مۆسیقای ئایینی.
نەجەفی ئامادەکاری مۆسیقایی بنەماڵەیی بە شێوەی هاوبێژی، تاکژەنیاریی ئامێرگەلی نەریتی و ناوچەیی و تاکبێژی لە فۆڕمی گۆرانی، چەپڵە و بەرتەونانەی وەک تەورەکانی ئەم مێهرەجانە ڕاگەیاند و وتی: بەشداربووان لە بەشی گۆرانی دەبێ لە بەرهەمی هونەرمەندانی ناسراوەی وەک مامۆستایان سەید عەلی ئەسغەر و حەسەن زیرەک بەهرە وەرگرتن.
جێگری فەرهەنگی شارەوانی سنە لەبارەی دوامۆڵەتی ناردنی بەرهەمەکانیش وتی: لایەنگران دەتوانن بەرهەمەکانیان بە شێوەی گرتەی ڤیدئۆیی بە لانیزۆری ٣ خولەک و کەمتر لە ١٠ مگابایت تا ٥ی گوڵانی ئەوساڵی هەتاوی لە گەڵ ناونیشانی کامڵیان بۆ ئیمەیلی SANANDAJUNESCOCREATIVECITY@GMAIL.COM یان ژمارە واتساپی ۰۹۱۸۹۷۱۰۰۱۳ بەڕێ بکەن و پاش داوەریی بەرهەمەکان بە ١٠ بەرهەمی سەرکەوتوو خەڵاتی ٥ ملیۆن ڕێاڵی دەدرێت.
بۆچوونی ئێوە