ئاژاوە لە زیندانی باتمان/ هەدەپە بەیاننامەی بڵاو کردەوە

دوای ئەوەی کە زۆربەی زیندانیانی باتمان لە ترسی کۆرۆناوە ئازاد کران، بەڵام زیندانییە سیاسییەکان نەکەوتنە بەر ئەو بڕیارەوە، ناڕەزایەتی و ئاژاوەی لێکەوتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی کە بەشێکی بەربڵاوی زیندانیانی باتمان بە بۆنەی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئازاد کران، بەڵام زیندانییە سیاسییەکان نەکەوتنە بەر ئەو لێبوردنەوە، دەستیان دایە ناڕەزایەتییەوە.

پارتی دیمۆکراتی گەلان هەدەپە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ئاژاوە و شۆڕشی زیندانییەلان لە زیندانی تیپی M باتمان، ڕایگەیاند: بۆ ئەوەی کە ڕووداوێکی ناخۆش ڕوو نەدات چەندین جار هۆشداریی پێویستمان دا.

ئەو پارە ڕایگەیاند: پارتەکەمان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی زیندانی باتمان لە گەڵ ناوەندی پارێزەرانی باتمان و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ دیدار دەکات و بە هەماهەنگی ئەو بنکەگەلە ڕووداوەکە شوێن دەگرێت. فلکناز ئوچە، سادق تاش و نجدت ئیپک یوز، نوێنەرەکانی هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادە بوون.سەبارەت بە ڕەوتی ئەو گۆڕانکاریانە پێوەندییەکان بە لەبەرچاو گرتنی تەواوی هەستیارییەکان لە گەڵ ئەو ناوەندە لە ئارادایە. بۆ ئەوەی کە ڕووداوێکی ناخۆشی ڕوو نەدات، چەندین جار هۆشداریی پێویستمان بڵاو کردەوە.

شیاوی باسە، شەوی ڕابردوو زینداییە سیاسییەکانی زیندانی باتمان لە ناڕەزایەتی بە ئازاد نەکردنی زیندانییە سیاسییەکان بە بۆنەی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستاین دایە ناڕەزایەتییەوە و زیندانەکەیان ئاگر تێبەردا.

News Code 31814

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha