بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێلێن بولەک، ئەندامی گرووپی مۆسیقای " گرووپ یۆرۆم"ی ئەستەنبۆڵ کە لە ناڕەزایەتی بە هەوڵەکانی پۆلیسی تورکیا دژی ئەو گرووپە، هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرتەکانی گرووپ و دەستگیری هەندێک لە ئەندامانی گرووپەکە لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە مانی لە خواردن گرتبوو، پاش ٢٨٨ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن دوێنێ شەو گیانی لە دەست دا.
بە نووسراوی ڕۆژنامەی سوزچی، هێلێن بولک لە حاڵێکدا لە نەخۆشخانە گیانی لە دەست دا کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ڕێکەوتی ١١ ی مارس بە زۆرەملێ ناوبراو و ئیبراهیم گوکچە، ئەندامێکی تری ئەو گرووپەیان گواستبووەوە بۆ نەخۆشخانەی ئمرانیە لە ئەستەنبۆڵ و خستبوویانیە ژێر چاوەدێری پزیشکی.
مانگرتن لە خواردنی ئیبراهیم گوکچە هێشتا درێژەی هەیە.
گرووپی یۆرۆم گرووپێکی مۆسیقای چەپە کە لە ساڵی ١٩٨٥ دامەزرا و زیاتر بە بۆنەی گۆرانییە سیاسییەکانیانەوە بەناوبانگن. مۆسیقای ئەو گرووپە زیاتر تێکەڵێکە لە مۆسیقای فۆلکلۆری تورکی و کوردی.
Your Comment