ئەمریکا هۆکاری سەرەکی هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا بوو

گۆڤاری ئینرژی ئینداستری ڕیڤیوی ڕۆمانی نووسی: ئەوە ئەمریکا بوو کە دەرفەتی هێرش کردنە سەر کوردەکانی سووریای بۆ تورکیا ڕەخساند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئینرژی ئینداستری ڕیڤیوی چاپی ڕۆمانی لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی هێرشی مانگی ئاکتەوبری تورکیا بۆ سەر کوردەکانی سووریا و داگیرکردنی شارە کوردنشینەکانی سری کانی و گرێ سپی هاوکاتی بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکی لە خاکی سووریا، واشنتۆنی بە هۆکاری سەرەکیی هاندانی تورکیا بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکان لە قەڵەم داوە و دەنووسێ: تورکیا هەردەم بە دوای دەرفەتێک بۆ هێرش کردنە سەر کوردەکانی سووریا بوو و فەرمانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، ئەو هەلە زێرینەی بۆ ڕەخساند.

ئەو گۆڤارە لە ڕاپۆرتەکەیدا ئامانجی سەرەکیی هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریای بەرەنگاربوونەوەی کوردەکانی و پێشگری لە دزەکردنیان لە سنوورەکانی ڕاگەیاندووە و جەختی لەوەش کردووە: ئەگەر ئەمریکا هێزەکانی لە باکووری سووریا نەدەکشاندەوە، تورکیا نەیدەتوانی بە ئاسانی پەلاماری کوردەکان بدات.

لەو ڕاپۆرتەدا ئەمریکا بەوە تۆمەتبار کراوە کە لە پشتەوە بە خەنجەر لە کوردەکانی داوە و دەشنووسی: واشنتۆن لە کاتێکدا کە کوردەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش هاوپەیمانی بوون و لەو شەڕەدا ١١ هەزار هێزی لێ کوژرابوو، دەرفەتی دایە تورکیا تا کوردەکانی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە ڕاوەدوو بنێت.

News Code 31791

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =