بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هومەن قەسری بە ئاماژە بە نەناسراوە بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەهرەمەندی دەیتایی وڵات لە ڕاپۆرتگەلی چینی لەبارەیەوە، وتی: ئەم نەخۆشییە تەواو لە ژێر کاریگەریی ژێنێتیک و ناوچەی جوگرافییە و ئاستی کوشتنی ناگاتە ئانفلۆئانزا، بەڵام تەشەنەسەندنی زۆر لە ئانفلۆئانزا زیاترە.
جێگری زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان وتیشی: بە هەوڵ و هەنگاوی ئەنجام دراوە، هێشتا پارێزگای کوردستان نەگویشتۆتە قۆناغێ پەیکی نەخۆشیی و لە ئەگەری ڕەچاوکردنی پرێنسیپەکانی پێشگرانە، کەرەنتینەی ناو ماڵ و پاراستنی مەودای کۆمەڵایەتی، دەکرێ پێش بەو قۆناغە بگیرێت.
ناوبراو وێرای ئاماژە بە خەوێندرانی زیاتر لە ١٠٥١ کەس لە هاوپارێزگاییەکان لە سەرەتای تەشەنەسەندنی تا ئێستا بە گومانی تووشبوون بە کۆرۆنا، ڕایگەیاند: بە وڕەێخستنی تاقیگەی لێکدانەوەی کۆرۆنا لە پارێزگا، ئیجابی یان نەرێنی بوونی ئەنجامی تاقیکارییەکان دوای چەند کاتژمێر دەردەکەوێت.
Your Comment