ئەمریکا چەند زانای ئێرانی بە بارمتە گرتووە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەمریکا چەند زانای ئێرانی بە بێ هیچ تۆمەتێک و بە بیانووی گەمارۆ، بە بارمتە گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف لە هەژماری تویتەری خۆیدا نووسی: ویلایەتە یەکگرتووەکان چەند زانای ئێرانی بە بێ هیچ تۆمەتێک و بە تۆمەتی ساختەی گەمارۆ، بە بارمتە گرتووە و ئازادیان ناکات؛ تەنانەت لە کاتێکدا کە دادگەکانی خۆیشی ئەو تۆمەتانەی پووچانە ڕەت کردۆتەوە.

زەریف بە پێداگری لە زەروورەتی ئازاد کردنی ئەو زانایانە، وتیشی: ویلایەتە یەکگرتووەکان تەنانەت خۆدەبوێرێت لە پێدانی مۆڵەتی حەسانەی پزیشکی بەو کەسە بێ تاوانانە لە هەلومەرجی نەخۆشیی کۆرۆنا لە زیندانە تۆقێنەرەکانی.

News Code 31712

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =