بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر کیانووش جەهانپوور ڤیدیۆ کۆنفڕانسێکدا کە بە مەبەستی وەڵامدانەوە بە پرسیاری هەواڵنێران بەڕێوە چوو، سەبارەت بە پەراوێزەکانی ئامادە بوونی پزیشکانی بێ سنووری فەڕەنسا لە ئێران و بۆ یارمەتی لە بواری کۆنترۆڵی کۆرۆنا و دەرمانی نەخۆشەکان وتی: لە هاوڕیی پزیشکانی بێ سنووری فەڕەنسا و لە یارمەتییە دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان بە خەڵک پێشوازی دەکەین و هەر یارمەتیەک جگە لە ئەمریکا و ئیسرائیل قبووڵ دەکەین و دەسخۆشیان دەکەین.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە پزیشکانی بێ سنووری فەڕەنساش دەیانەویست نەخۆشخانەیەکی ٤٨ قەرەوێڵەیی و کاتی لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان چێ بکەن، وتی: ئاڵبەت ئەوان لە پێشەوە هەواڵیان نەدابووە وەزارەتی تەندروستی ئێران و وادیارە وتووێژەکان لە گەڵ شوێنێکی دیکە کرابوو. ئێمە بۆ ئەو کارە دەسخۆشیان لێدەکەین بەڵام ئێمە خۆمان زیاتر لە ١٠ هەزار قەرەویڵەی نەخۆشخانەیی چۆڵمان هەیە و بە دڵنیاییەوە ٤٨ قەرەوێڵەی نەخۆشخانەیی لە ئەم دۆخەی ئێمە زۆر چارەسەرساز نابێت.
Your Comment