ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی بۆ هاتنەدی ئامانجی زلهێزەکان دەجووڵێتەوە

ڕابێرت شاپیرۆ مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی کۆلۆمبیا باس لە ئامانجە لادەرانەکانی ڕێکخراوەی وزەی ناڤۆکی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائیل گروسی، سەرۆکی نوێی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە لێدوانێکدا پاگەندەی کردووە کە داوا لە ئێران دەکات تا سەبارەت بە چەند شوێنی ڕانەگەیێندراو لە تاران کە ساڵی ڕابردوو یۆرانیۆمی پیتێندراوی تێدا دۆزرابووەوە، ڕوون کردنەوە بکات.

لە بەرانبەر پاگەندەی ئاژانس، ئێران ڕایگەیاندووە کە ئاوەها داواکاریگەلێک ئەبێ لە سەر بنەمای هۆکاری ڕوون کردنەوە و بنەڕەتی هاوپەیوەند بە ئاژانسەوە بێت، کە لە سەر ئەو دوو داواکارییەی دوایی، ئاوەها نییە.
ئەو مامۆستایە پێی وایە کە ئەگەر ئێران بیەوێت پێبەندی یاساکانی ئاژانسی وزەی ناڤۆکی بێت، ئەبێ هەر کارێک کە لە درێژەی ئیعتباری لە جیهان بێت و داوای لێ دەکرێت، چ یاسایی و مەنتیقی  بێت، چ نەبێت، ئەنجامی بدات.

ئەو مامۆستایە لە درێژەدا وتیشی: لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا و ئیسرایئل بەردەوام وەکوو هەڕەشەیەک چاو لە ئێران دەکەن، ڕاپۆرتگەلێک لە سەر پێوەندی ئێران لە گەڵ تیرۆریزم، چ ڕاست بێت یان نا ئاوەها پشکنین و لێکدانەوەگەلێک پاساو دەکات.

ڕابێرت شپیرۆ لە درێژەدا وتی: راستە کە بنکە نێودەوڵەتییەکان، بنکەگەلێکی سەربەخۆن بەڵام بنکەیەک وەکوو ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە درێژە ئامانجی وڵاتانی زلهێز کار دەکات و لە ئامانجەکانی خۆی دوور کەوتووەتەوە.

News Code 31569

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =