بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە هەوڵە دوژمنکارانەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە کاردانەوەی نیشان دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لەم بارەوە وتی: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی پێشێل کرانی ئاشکرای سەروەری نیشتمانی عێراقە.
حەلبووسی جەختی کرد: بوردمان کردنی فڕۆکەخانەی کەربەلاش جگە لە پێشێل کرانی سەروەری نەتەوەیی عێراق واتایەکی تری نییە.
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق درێژەی دا: دەوڵەتی عێراق دەبوا بە چالاک کردنەوەی بژاردەی دیپلۆماتیک لە کۆمەلگا نێودەوڵەتییەکان لەوانە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەر بە ئاوەها دەست درێژگەلێک بگرێت.
بۆچوونی ئێوە