بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە هەوڵی گرووپێک لە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە بۆ دزە بۆ ناو سنووری ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا، وتی: کۆماندۆکانی سوپای تورکیا بە ناسینەوەی ئەو هێزانە کە دەیانەویست بچنە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری ئۆپراسیۆنی کانی ئاشتی، تەقەمان لە یەک کرد و لە ئەو پێکدادانە ١٨ سەربازی یەپەگە کوژران.
وەزارەتی بەرگری تورکیا لە حاڵێکدا ئەو هەواڵەی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاو کردەوە کە ئمارێکی لە خەسارەکانی هێزەکانی سوپای تورکیا لە ئەو پێکدادانە ڕانەگەیاندووە.
Your Comment