بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی ڕاگەیاندنی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کوردستان لە ١٢٥ کەسی گومان لێکراو بۆ تووشبوون بە ڤایرووسی کۆرۆنا، ٢١ کەس لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە، ١٥ کەس لە نەخۆشخانەی بانە، ٦٦ کەس لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز، ٨ کەس لە نەخۆشخانەی شەهید بەهەشتی قوروە، ٩ کەس لە بیجار، ٢ کەس لە شارەکانی دێولان و دیواندەرە خەوێندراون.
لەو ڕاگەیێندراوەدا ڕێژەی تووشبووانی یەکلایی کۆرۆنای پارێزگای کوردستان ٦٦ کەس باس کراوە کە بە پێی شارەکانی پارێزگا بریتین ٣٠ کەس لە سەقز، ١١ کەس لە بانە، ١٠ کەس لە سنە، ٢ کەس لە کامیاران، ٧ کەس لە قوروە، ٢ کەس لە مەریوان، ١ کەس لە دیواندەرە، ١ کەس لە بیجار و ٢ کەس لە دێولان.
ئاماژە بەوەش دراوە کە تا ئێستا ٤ کەس لە شاری سەقز و یەک کەس لە شاری مەریوان بە هۆی ئەو نەخۆشییە گیانیان لە دەست داوە و بە خۆشحاڵییەوە ئەوڕۆ و دوێنێ هیچ ڕاپۆرتێکمان لە مەرگی کەسەکان نەبووە.
بۆچوونی ئێوە